ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری “عێراق” سەردانی “هەولێر” دەکات

ڕێژنه میدیا

 

بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2021، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن.

 

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

سەرۆک کۆمار به‌رهه‌م ساڵح، پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و یه‌كده‌نگی كورد له‌ به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاووتوێ ده‌كات

سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 27ی نیسانی 2021، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌