چەندان سوودی ناوازەی ” قـەیـسی ” ئاشکرابوو

ڕێژنە میدیا

 

 

قەیسى ڕیخۆلەکان نەرم دەکاتەوە و بەسوودە بۆ هاوسەنگ کردنى لێدانى دڵ

 

لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە، قەیسى کاریگەرییەکى بەرچاوى لەسەر کەمبوونەوەى نەخۆشى شێرپەنجە و دڵ هەیە و دەیپارێزێت، هەروەها مەترسى تووشبوون بەخورپەى دڵیش کەم دەکاتەوە و زۆر بەسوودیشە بۆ هاوسەنگ کردنى لێدانى دڵ.

لێکۆڵەرەوان سەبارەت بەتایبەتمەندییەکانى قەیسی ئاشکرایانکردووە، قەیسى خانەکانى لەشى مرۆڤ دەپارێزێت بەهۆى هەبوونى چەند یاریدەدەرێک لەناویدا، بۆ نموونە بەڕێژەیەکى بەرچاو (پۆتاسیۆم) لەناو قەیسیدا هەیە و ڕێژەى شەکریش لەناویدا بەشێوەیەکى زۆر هاوسەنگ و ڕێکوپێکە، قەیسى (ئەنتیئۆکسیدى) لەناودایە و کاریگەرییەکى باشى لەسەر فشارەکانى خوێن هەیە کە بەوهۆیەوە شێوازى خواردن تێکدەچێت، بۆیە لێکۆڵەڕەوان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێویستە مرۆڤەکان ڕۆژانە بەلایەنى کەمەوە (3 بۆ 5) دانە قەیسى بخۆن، لەهەمان کاتدا قەیسى سەرچاوەى وزەیەکى باشە بۆ مرۆڤەکان.

بەهۆى هەبوونى مادەى (بیتۆکارۆتین) لەناویدا، قەیسى سوودێکى باشى هەیە بۆ تەندروستى چاو، هەروەها ڕیخۆلەکان نەرم دەکاتەوە، بۆیە پێویستە ڕۆژانە گرنگى بەخواردنى قەیسى بدرێت، بۆئەوەى لەشێکى باش و تەندروستان هەبێت، بەڵام نابێت شێوازى خواردنەکەى گەورە بکەنەوە و زۆر بیخۆن، چونکە بیرتان نەچێت هەموو میوە و خواردنێک زیاد لەپێویست بخورێت، لەجێگەى سوود گەیاندن زیان بەتەندروستى دەگەیەنێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌