کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی ” شوتی ” کە ڕەنگبێ تا ئیستا نەت زانیبێت

ڕێژنه میدیا

 

شوتى دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانى (B ، C) و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن

لەگەڵ هاتنى وەرزى بەهار و هاویندا خواردنى شوتى زیاتر دەبێت و گرنگییەکى زیاترى پێدەدرێت، ئەویش بەهۆى ئەو ڕێژە ئاوە زۆرەى کە لەناویدا هەیە و هۆکارى نەهێشتنى تینوێتیشە.

ڕێژەى کالۆرى لەناو شوتیدا زۆر نزمە و ڕێژەى ئاویش لەناویدا دەگاتە (90%)، واتە پێویستى جەستەى مرۆڤ بەشلەمەنى پڕدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەى کە شوتى میوەیەکە لەڕووى ڤیتامینەکانى ( B و C) و کانزاکانى وەکو (سۆدیۆم، کالسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسن)ەوە زۆر دەوڵەمەندە.

شارەزایان ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە شوتى سوودێکى باشى بۆ تەندروستى هەیە، چونکە بەتاڵکەرەوەى بۆڕى میزە، مادە زیانبەخشەکان فرێدەداتە دەرەوەى جەستە، خوێن و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاتەوە .

هەروەها کاریگەرى لەسەر پاراستنى دڵ هەیە، هاوکارى زوو باشبوونەوەى ئەو کەسانە دەکات کە تووشى پەتا و لەرز و تا بوون، ئارەزووى سێکسى زیاد دەکات

وزە و توانا دەبەخشێتە جەستە و مرۆڤ دەحەوێنێتەوە، گورچیلەکان دەخاتەکار و هاوکارى فڕێدانە دەرەوەى زیخ و بەردى ناو گورچیلەکان دەکات، کاریگەرى لەسەر پێگەیشتى ئێسک و ماسوولکەکانیش هەیە..

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌