کۆمەڵێک لەو خواردنانەى دەبنە هۆکارى تێک چوونى خەو

ڕێژنە میدیا

1- پێویستە بەهارات و خواردنە تونەکان شەوان نەخورێن، چونکە دەبنە هۆکارى تینويەتى و تێک چونى کاتى خەوتن.

2- بەهیچ شێوەیەک شەوان خواردنە سوورەوەکراوەکان کە هەرس کردنیان ئاسان نییە و دەوڵەمەندن بە مادەى چەورى و کالۆرى مەخۆن، دەبێتە هۆى زڕاندنى خەو.

3- پێویستە شەوان دورکەویتەوە لە خواردنى مەعکەرۆنى بەهۆى ئەوەى بڕێکى زۆرى کالۆرى تێدایە، کە سووتاندنى ئاسان نییە و خەوت لێ تێک ئەدات.

4- شيکۆلاتە و خواردنى شیرینى پێویستە زۆر کەم بخورێت لەشەواندا ئەویش بەهۆى مادەى مەگنیسیۆک لەناویاندا کە ئارام بەخشن، بەڵام زۆر خواردنى دەبێتە هۆى تێکدانى خەو.

5- خواردنى زەڵاتە سەڕەراى ئەوەى تەندروستە, بەڵام زۆر خواردنى دەبێتە هۆکارى دروستکردنى غازات و سک ئاوسان و تێکدانى خەو.

6-پێویستە شەوان زیاتر لە 50 گرام نانى سپى نەخۆرێت, چونکە نان و سەمونى سپى رێژەى ئەنسۆلین بەرز دەکەنەوە و ئەوەش کاریگەرى لەسەر خەو هەیە.

7- خواردنى گۆشتى سوور بە شەوانە هەرسکردنى قورسە و مرۆڤ تووشى دڵە کزێ دەکات و دەبێتە هۆکارى تێکدانى خەوى مرۆڤ.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌