چارەسەرى کێشەکانى سورێنچک و برینى گەدە دۆزرایەوە

ڕێژنە میدیا

 

ئەو نەخۆشییانەى کە چارەسەرییان زۆر ئەستەم و دور و درێژە هاوشێوەى (برینى گەدە، سورێنچک و هەوکردنى گەدە)، کە دنیاى پزیشکیش سەڕەراى گەشەسەندنى بوارى پزیشک بەبەردەوامى بەدەستیانەوە دەناڵێنێت، چارەسەرییەکەیان ڕووەکێکى سروشتییە.

شارەزایانى بوارى تەندروستى ئاشکرایانکردووە، (کاڵەکى تاڵ) چارەسەرییەکى سروشتى ئەو نەخۆشییانەیە ئەویش بەهۆى هەبوونى مادەى ( چەرانتاسن) لەناویدا.
لەساڵى (1982) دا، (د. بارى مارشاڵ) ئاشکرایکرد، کە لەناو گەدەدا بەکتریایەک هەیە بەناوى (هێلیکوباکتر پیلۆرى)، ئەو بەکتریایە ترشى ناو گەدە زیاد دەکات، کە کاریگەرى لەسەر سورێنچک و برینى گەدە و هەوکردنى گەدە)دا هەیە، بەڵام پسپۆرانى ئێستا، توانیان لەڕێگەى ڕووەکێکى سروشتییەوە چارەسەرى بۆ ئەو نەخۆشییە کێشەدارانە بدۆزنەوە، هەرەوەها کاڵەکى تاڵ بێ هاوتایە بۆ زوو چاکردنەوەى برینەکانى گەدە و ڕیخۆڵەکان.

شارەزایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە کاڵەکى تاڵ چارەسەرى نەخۆشى شەکرەیە و کێشەکانى گەدە بەتەواوى لەناو دەبات، بۆیە ئێستا لەجیهانى پزیشکیدا بەچاوێکى زۆر گرنگەوە تێڕوانین بۆ ئەو ڕووکە سروشتییە دەکرێت و گرنگییەکى زۆرى پێدەدرێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌