حەوت سوودی گرنگی خواردنی ” چەرەسات ” بزانە

ڕێژنە میدیا

 

بۆ دووربوون لە نەخۆشى چەرەسات بخۆن و تەندروست باش بن ، لەم بابەتەدا باس لە چەند سوودێکی چەرەسات ئەکەین .

 

1- بادەم دەبێتە هۆکارى زیادکردنى شیرى دایک و ئەگەرى تووش بوون بە جەڵتەى دڵ کەم دەکاتەوە, ئارەزووى سێکسى زیاد دەکات و چارەسەرى سەر ئێشە دەکات.

2- گوێز کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى مێشک هەیە و کەم خوێنى چارەسەر دەکات و دڵ بەهێز دەکات.

3- فستق ڕێگرى لە چرچبوونى پێست دەگرێت و ئەو زیانانەى کە جگەرە لەسەر جەستە بەجێى دەهێڵێت کەمى دەکاتەوە, ڕێگرى لە شێرپەنجە دەگرێت.

4- کشمیش کێشەى کەم خوێنى چارەسەر دەکات و ماندوویەتى ناهێڵێت و پووکى ددانەکان بەهێزدەکات دژى کلۆربوون، سییەکان بەهێز دەکات و کۆکە ناهێڵێت.

5- هەنجیر ئێسکەکان بەهێز دەکات و فشارى بەرزى خوێن دادەبەزێنێت و سووڕى خوێن چالاک دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشى شێرپەنجە.

6- گەنمەشامى کێشەى قەبزى چارەسەر دەکات و وزە دەبەخشێتە جەستە و ناهێڵێت تووشى نەخۆشى شەکرە ببیت.

7- گوڵەبەڕۆژە تەندروستى دڵ دەپارێزێت و بەهێزى دەکات، گرژبوونەوەى دەمارەکان ناهێڵێت و کۆڵیستڕۆڵى بەرز دادەبەزێنێت و ئارەزووى سێکسى زیاد دەکات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌