بەم شەش هەنگاوە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگری لە زیادبونی کێشی لەشت بکە

ڕێژنە میدیا

 

بەم هەنگاوانە مەهێڵە کێشى لەشت زیادبێت لە مانگى ڕەمەزاندا  .

 

زۆر جار دەوترێت لە لەگەڵ هاتنى مانگى ڕەمەزان و بە ڕۆژبوون کێشى لەش خۆى دادەبەزێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لەبەر ئەوەى لەگەل ڕۆژو شکاندندا ئیواران گرنگى بە خواردنى زۆر قورس و چەور دەدرێت کێشى لەش زیاتر دەکات لەکاتى ئاسایى، لێرەدا باس لە چەند خاڵێک دەکەین بۆ ئەوەى پارێزگارى لە کێشى لەشتات بکەن .

 

1- دوو کاتژمێر دواى ڕۆژو شکاندن وەرزشکردن سوودێکى باشى هەیە ئەگەر تەنها بە پیادە ڕێکردنیش بێت.

 

2- هەوڵبدەن خواردنى زۆر چەور مەخۆن و خۆتان دووربگرن ل خواردنى چەور.

 

3- نەخواردنى ئەو خۆراکانەى کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات وەک نانى سپى و برنج و ئەو خۆراکانەى ڕێژەیەکى باش نیشاستەیان تیادایە.

 

4- خواردنەوەى ئاو سوودێکى زۆر باشى هەیە لانیکەم 8 پەرداخ ئاو خواردنەوە.

 

5- نەخواردنى زۆرى شیرینى و شەربەتە دەستکردەکان.

 

6- لەکاتى ئیفتاردا گرنگى بە خواردنى سووپ و زەڵاتە و سەوزە بدەن.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌