سزای زیندانی 29 ساڵ بەسەر بکوژی ” جۆرج فلۆید ” سەپێندرا

ڕێژنە میدیا

 

دەستەی سوێندراوانی تایبەت بە کەیسی کوشتنی جۆرج فلۆید ئەو ئەفسەرەیان بە تاوانبار لەقەڵەمدا، کە ئەژنۆی لەسەر ملی دانابوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

لە دوایین دانیشتنی دادگای تایبەت بە دۆسیەی کوشتنی جۆرج فلۆید، دەستەی سوێندراوان کە لە (12) ئەندام پێکهاتوون دێرک شۆیڤن ئەفسەرێکی پێشووی ئەمریکایان بە تاوانبار لە کوشتنی فلۆید لەقەڵەمداناساند.

دێریک شۆیڤن تەمەن 45 ساڵان بە ئەنجامدانی 3 تاوان سزا درا؛ تاوانی پلە دوو کە کوشتنی نائەنقەستە، تاوانی پلە سێ و هەروەها تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستە، شۆیڤن بەدەستەری دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی دادگا سزاکانی لەسەر دیاریدەکات و دەگوازرێتەوە بۆ زیندان.

لەسەر بنەمای ئەو سێ تۆمەتە، ئەگەری هەیە شۆیڤن لەنێوان 29 تاوەکو 40 ساڵ زیندانی بکرێت.

لە 25 ئایار لە شاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بەناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری دەوەستێنن، پیاوە رەشپێستەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و ئەژنۆیەکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت “ناتوانم هەناسەبدەم”، بەڵام پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌