ئاگاداربە بۆ ئەوەی سەرکەوتوبی هەرگیز ئەم پێنج نهێنیەی ژیانت لای کەس مەدرکێنە

ڕێژنە میدیا

 

هەندێك نهێنی ژیانی خۆت هەیە تایبەتە بە ژیانی خۆت و پێویست نییە هچ كەسێك بیزانێت لە دەرەوەی خێزانەكەت، چونكە ئەگەری هەیە رۆژێك لە دژی تۆ بەكاربێتەوە یاخود تێڕوانینیان دەربارەت بگۆڕێت.

1. كێشە خێزانییەكانت
پێویست نییە تەواوی وردەكارییەكانی ژیانی تایبەتیت بۆ كەسانی دیكە بدركێنیت، چونكە ئەوانە گرنگترین زانیارین دەربارەت و نابێت هیچ كەسێك بیزانێت.

2. لایەنی داراییت
جگە لەوەی پێویست نییە باسی بكەیت، هاوكات ناچار نیت وەڵامی پرسیاری كەسانی دیكە بدەیتەوە.

3. پەیوەندی هاوسەریت
ژیانی تایبەتی خۆت و هاوسەرەكەت تەنها پەیوەندی بە خۆتانەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی و نهێنییەكانی هاوسەرەكەت بپارێزە.

4. ئامانج و خەونەكانت
تەنها لە مێشكی خۆتدا هەڵیبگرە و ئاشكرایمەكە، بە بێدەنگی كاربكە بۆئەوەی پێیان بگەیت.

5. كارە خێرخوازییەكانت
هاوكاریكردنی كەسانی دیكە و كاری خێرخوازی لەگەڵ ئەوەی كارێكی گەورە و پیرۆزە بەڵام شتێك نییە كە لەسەری بدوێیت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌