فه‌توایه‌ك ؛ سێكسی‌ دوای‌ به‌ربانگ خێره‌كه‌ی‌ دوو به‌رانبه‌ره

ڕێژنە میدیا

 

پزیشكی‌ پسپۆڕ له‌سێكس‌و شه‌ریعه‌ت د. هیببه‌ قوتب، داوایكرد له‌رۆژووه‌وانان له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رمه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن .

به‌پاساوی‌ رۆژووگرتن‌و ده‌ڵێت “سێكسكردن له‌كاتی‌ رێگه‌پێدراودا له‌ره‌مه‌زان پێویسته‌‌و خێره‌كه‌شی‌ دوو به‌رانبه‌ره‌”.

هیببه‌ قوتب كه‌ خاوه‌ن ده‌یان توێژینه‌وه‌ی‌ پزیشكیی‌‌و شه‌رعزانییه‌، رونیده‌كاته‌وه‌ گونجاوترین كات بۆ جووتبوونی‌ ژن‌و پیاو دوای‌ نوێژه‌كانی‌ شه‌ونوێژی‌ ره‌مه‌زان (ته‌راویح)ه‌‌و ده‌ڵێت

“ورده‌ ماچ‌و له‌باوه‌شگرتنی‌ ژنان رۆژ‌و به‌تاڵ ناكاته‌وه‌‌و بۆیه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم ره‌هبانییه‌ت له‌ئیسلامدا نییه‌‌و نه‌فس سه‌ركوت ناكرێت”.

ئه‌م پزیشكه‌ شه‌رعزانه‌ رونشیده‌كاته‌وه‌ هه‌مو خێر‌و چاكه‌یه‌ك له‌ره‌مه‌زان دوو به‌رانبه‌ره‌‌و به‌پێی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامیش سێكسی‌ ژن‌و مێرد هه‌ر خێره‌‌و به‌م پێیه‌ش پاداشتی‌ ئه‌م خێره‌ وه‌ك خێره‌كانیتر دوو به‌رانبه‌ره‌.

ئه‌م پزیشكه‌ میسرییه‌ كه‌ تاقانه‌یه‌ له‌پسپۆڕییه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ رونیشیده‌كاته‌وه‌، له‌شه‌ریعه‌تدا له‌خۆرئاوابونه‌وه‌ تا بانگی‌ به‌یانی‌ رێگا به‌سێكسكردنی‌ ژن‌و مێرد دراوه‌‌و ده‌ڵێت

” ناكرێت به‌پاساوی‌ خواپه‌رستی‌ پیاوان پشت بكه‌نه‌ ژنه‌كانیان‌و ماده‌م شه‌رع رێگه‌ی‌ پێداوه‌ ئیتر بۆچی‌ ئێمه‌ سنورداری‌ بكه‌ین”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” گه‌ر پیاو‌و ژن بتوانن به‌سه‌ر خۆیاندا زاڵبن ده‌توانن له‌رۆژانی‌ ره‌مه‌زاندا ماچ بگۆڕنه‌وه‌‌و ئه‌گه‌رنا باشتره‌ سێكس دوابخه‌ن بۆ دوای‌ به‌ربانگ، ئه‌گه‌ر ژه‌مه‌ خواردنی‌ قورس‌و چه‌وریان خوارد ئه‌بێت جووتبون دوابخه‌ن بۆ نزیكی‌ كاتی‌ خه‌وتن، چونكه‌ گه‌ده‌‌و ریخۆڵه‌كان پێویستیان به‌كاته‌ بۆ هه‌رسكردنی‌‌و ئه‌گه‌ریش به‌ربانگه‌كه‌یان ژه‌می‌ سووك‌و میوه‌‌و سه‌وزه‌وات بو ئه‌وه‌ ده‌توانن 10 خوله‌ك دوای‌ به‌ربانگ ده‌ست بكه‌ن به‌كاره‌ سێكسییه‌كانیان.

دكتۆره‌ هیببه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، خواردنی‌ زۆر چه‌ور‌و قورس كاریگه‌ریی‌ خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر سێكسكردن‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆراكی‌ سوك كاره‌كان ئاسانتر ده‌كات‌و ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌شی‌ به‌ته‌مای‌ زه‌ماوه‌ندن باشتره‌ بیخه‌نه‌ دوای‌ ره‌مه‌زان چونكه‌ كاتی‌ دوای‌ به‌ربانگ به‌شیان ناكات”.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌