چەند زیانێکی تەندروستی لەسەر پێڵاوى پاژنە بەرز

ڕێژنە میدیا

 

پێویستە ئەو ئافرەتانەى پێڵاوى پاژنە بەرز لەپێ دەکەن، زۆر ڕێنەکەن، ئەگەر خانمان لەپێشیان کرد، ئەوا پێویستە زوو زوو لەپێیانى دابکەنن و حەوانەوەیەک بدەن بە پێیان یان باشتر ئەوەیە زیاتر شەوان لەپێى بکەن بۆ شوێنێک کەزیاتر دابنیشن.

دکتۆر (ئۆنور تێتیک) ڕایگەیاندووە، ئەگەر پاژنەى پێڵاو لە(5سم) زیاتر بێت، ئەوا کێشە بۆ ئەژنۆکان و بڕبڕەى پشت دروست دەکات، چونکە قورساییەکى زۆر دەکەوێتە سەر بەشى پەنجەکانى پێشەوە .

ئەوەش دەبێتە هۆى شکاندنى ئێسکە بچووکەکانى ژێر پەنجە گەورەى پێ، بۆیە دکتۆر (تێتیک) ڕێنمایى دەداتە خانمان کەپێڵاوى پاژنە بەرز لەپێ نەکەن .

یان ئەگەر لەپێیان کرد بۆ ماوەیەکى درێژ لەپێیاندا نەیهێڵنەوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌