سوودەکانی ” هەڵوژە ” بۆ تەندروستی مرۆڤ

ڕێژنه میدیا

 

 

هەڵوژە دەرمانى نەخۆشییەکانى (دڵ، گورچیلە و کێشەکانى هەرسکردن)ە، ئەویش بەهۆى هەبوونى ڕێژەیەکى زۆر باش ڤیتامینى (B) لەناویدا.

لێکۆڵەڕەوان ڕایانگەیاند، هەڵوژە سەرچاوەى ڤیتامینى (B)یە و کاریگەرى لەسەر نەرمکردنەوەى ڕیخۆڵە هەیە، هەروەها ئەو میوەیە لەڕووى مادەکانى (مەگنسۆم و پۆتاسیۆمەوە) دەوڵەمەندە.

شارەزایان دەڵێن، ئەو کەسانەى نەخۆشى (دڵ، جگەر، گورچیلە، کێشەى هەرسکردن و نەخۆشى ڕۆماتیزمایان) هەیە گرنگى بەخواردنى هەڵوژە بدەن، هەروەها ئەو کەسانەى لەهەوڵى دابەزاندنى کێشى لەشیاندان، دەتوانن سوود لەهەڵوژە وەربگرن بەمەرجێک بەبێ خوێ بیخۆن.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌