بەم ڕێگایانە بەردەوام پێستت بە جوانى و تەندروستى بهێڵەڕەوە

ڕێژنە میدیا

 

لێکۆڵەرەوان لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەیان خستەڕوو، ئەو خواردنانەى کە لەڕووى ئەنتیئۆکسیدەوە دەوڵەمەندن، بەشێوەیەکى بێسنوور سوود بەپێست دەگەیەنن و پێست دەپارێزن و پێست بەتەندروستى دەهێڵنەوە.

 

ئەمانەش چەند نمونەیەکى ئەو خواردنانەن کە دۆستى پێستن

 

* گیزەر، قەیسى و هەموو ئەو میوانەى دیکە کە ڕەنگیان پرتەقاڵییە.

* سپێناخ و سەرجەم میوە سەوزەکان.

* تەماتە.

* فاسۆڵیا، بەزالیا و نیسک.

* ماسى.

* خواردنە وشکە توێکڵدارەکان، وەکو (چەرەزات).

 

لەلایەکى دیکەوە ئاشکراکراوە، کە هەندێک خواردن زیان بەپێست دەگەیەنن، بەتایبەتى ئەو خواردنانەى کە لەڕووى چەورى و کاربۆنهیدراتەوە دەوڵەمەندن، چونکە هۆکارێکن بۆ زوو چرچ بوونى پێست.

بۆئەوەى پێستان جوان و تەندروست بێت، هەموو خواردنە تەندروستەکان بخۆن و ئاوى زۆر بخۆنەوە، بەڕێژەیەکى زۆر گرنگى بەخواردنى میوە و سەوزە بدەن، خواردنى زۆر چەور مەخۆن و شیرى بێ چەورى بخۆنەوە، هەروەها لەجێگەى گۆشت، ماسى بخۆن باشتر و تەندروسترە، سنورێکیش بۆ خواردنى خواردنە شيرینەکان دابنێن..

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌