هەرئیستا ؛ وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

 

ئەمشەو  وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە.

له ڕاگەیاندراوەکەدا کە کۆپیەکی دەست ” ڕێژنە میدیا ” ،  کەوتوە  ، هاتوە ، قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان جێبەجێ دەکرێت .

ئاماژەش بەوە کراوە ئەم بڕیارە لە سبەی 8/4/2021 تاوەکو 12/4/2021 کاری پێدەکرێت  .

هەروەها لە  ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە کاتژمێر  08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی قەدەغەی هاتۆ دەبێت .

 

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌