لێدوانی سەرۆکی حکومەت : سەبارەت بە لێبڕینی ” موچەی فەرمانبەران “

ڕێژنە میدیا

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەلابردنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند “سوپاسی ئەو لایەنانە و پەرلەمانتاران دەكەم كە باسی مووچەی بێ لێبڕین دەكەن، ئێمەش پەرۆشی ئەوەین مووچە بەتەواوەتی بدرێت، بەڵام كە داهات نەبوو هەر ئەوەندە كراوە، ئێمە بەپێی داهاتەكانمان مووچەمان دابەشكردووە”.

ناوبراو روونیكردەوە “راستە بودجەی عێراق پەسەندكراوە، بەڵام ئیلتیزامات و قەرز خراوەتەوە سەرشانمان، خەڵك كە دەڵێت بودجە پەسەند كراوە و پارە دێت، دەبێت بەراوردی پارە و ئیلیتیزاتمان بكەین، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە لای ئێمە ئەولەویەت ئەوەیە لەكاتی زیادبوونی داهات، ئەو پارەیە بخرێتەوە سەر مووچەی مووچەخۆران”.

حكومەتی هەرێم لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەشێوەی لێبڕینی 21%، مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش دەكات، مووچەخۆرانیش چاوەڕوانن لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی عێراق، لێبڕینی مووچە نەمێنێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌