ڕێژنە میدیا
بەیانی ئەمڕۆ ڕێگە بە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نەدرا بچێتە نێو پەرلەمانەوە و کازم فاروق ڕایگەیاند” ئێستاش بچمە ژوورەوە و ڕێگەم نەدرێت قسە بكەم ئەوەی كردوومە دووبارەی دەكەمەوە”.
کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” بە مەبەستی ئامادەبوونی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان چووەتە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان، بەڵام بە فەرمانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پاسەوانەکان رێگەیان لێگرتووە”.
ڕاشیگەیاند” دەبێت سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بن تا قیامه‌ت من داواى لێبوردن بكه‌م، ئینجاش نایكه‌م، به‌ڵام عه‌یبه‌یه كاتێك پۆلیسه‌كان پێیانڕاگه‌یاندم فه‌رمانێكى نهێنی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان بۆ هاتوه نابێت د.كازم ڕێگه‌ى هاتنه ژوره‌وه‌ى پێبده‌ن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە” من نوێنەری خەڵکی دهۆک، هەولێر و سلێمانی و شوێنەکانی دیکەم، سەرۆکایەتی پەرلەمان مافی ئەوەی نییە رێگریم لێبکات”.
باسی لەوەشکرد، حزبەکانی دەسەڵات ئەم وڵاتەیان وێرانکردووە کەچی رێگە لە چوونەژوورەوەیان دەگرن و دەشڵێت، “هاوڕێکانم لە ژوورەوە سەرسەختانە بەرگری لە خەڵکی دەکەن.