کۆمەڵێک زانیاری بەسوودی گوڵی ” خەرتەلە ” بۆ تەندرووستی مرۆڤ

ڕێژنە میدیا

 

گوڵى خەرتەلە مرۆڤ لە چەندین نەخۆشى دەپارێزێت

خەرتەلە گوڵێكى زۆر بەسوودە و بەهارات و دەرمانى لێ دروست دەکرێت بەتایبەتى لەتۆوەکەى، خەرتەلە چەند ڕەنگێکى جیاوازى هەیە وەکو (ڕەش، سپى و سوور)

بەڵام زیاتر گرنگى بەڕەشەکەى دەدرێت.

بەووتەى شارەزایانى بوارى تەندروستى، خەرتەلە سوودێکى زۆر و باشى بۆ تەندروستى هەیە بەتایبەتى تۆوى خەرتەلە هەرسکردن ئاسان دەکات، بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانى سنگ و نەرمى دەکاتەوە و کۆکەش ناهێڵێت، کێشەکانى لەوزەتێن و قوڕگ کەم دەکاتەوە.

هەروەها بەسوودیشە بۆ نەخۆشییەکانى جگەر و مێشک، دڵ تێکەڵبوون ناهێڵێت و بۆ لەناوبردنى ژەهراویبوونیش زۆر بەسوودە، ئازارى ڕۆماتیزما کەم دەکاتەوە و ئارەزووى خواردنيش زياد دةكات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌