هەرئیستا ؛ بەهێزی بومەلەرزەکەی سلێمانی و دەوروبەری ئاشکرا کرا

ڕێژنه میدیا

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 6:12 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە بەپێوەری رێختەر رویداوە و ناوەندەکەی 9.5 کیلۆمەتر لەقەزای پێنجوێن دوربوە.

 بەدوری  9.5 کیلۆمەتر لەقەزای پێنجوێن  و بە گوڕی 5.4 پلە بەپێوەری رێختەر رویداوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا  بڵاوی کردۆتەوە ،  ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەدوری  9.5 کیلۆمەتر لەقەزای پێنجوێن  و بە گوڕی 5.4 پلە بەپێوەری رێختەر رویدا.

لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەستی پێکراوە

ئەوەش هاتوە، بومەلەرزەکە بەقوڵایی 10 (دە) کیلۆمەتر بوە و لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەستی پێکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی بەهێز گوڕی بومەلەرزەکە هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، سەیدسادق، دەربەندیخان، قەڵادزێ و چەندین ناوچەی دیکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌