پۆلیسی هەولێر : ئەوکەسەی بەجلی ئافرەتانەوە سواڵی دەکرد دەسگیر کرا

ڕێژنە میدیا

 

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەكرد، قۆڵبەست كرا

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیرا.

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌