شۆفێرێک ؛ خوشکە زایەکی خۆی دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات

ڕێژنە میدیا

 

شۆفێرێک خوشکە زایەکی خۆی دەشێلێت
پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات
.
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە : بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ٫ لەناحییەی ( ڕزگاری ) سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (ئیناس محمد حسین ) دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار گیانی لەدەستدا .

بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای مالی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە و لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە .

لەئێستادا تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە .

 

ڕاپۆرت : خالیـد گـەرمـیـانی

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌