چەندان سودی ناوازەی ” چوالە ” بۆ تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەبێت

ڕێژنە میدیا

 

شارەزایان ئاشکرایانکردووە، کە چوالە لەڕووى کانزا و ڤیتامینەکانەوە زۆر دەوڵەمەندە، بۆیە پێویستە گرنگى بەخواردنى بدرێت، بەڵام نابێت بەشێوەیەکى زۆر بخورێت.

شارەزایان ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە چوالە لەڕووى ڕێژەى چەورى لەناویدا زۆر دەوڵەمەندە، لەناو (100) گرام چوالەدا، نزیکەى زیاتر لە (600) کالۆرى هەیە، ئەمە جگە لەوەى چوالە لەڕووى (پرۆتین، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، کالسیۆم، ئاسن، زينك)

هەروەها  چەندین کانزاى دیکەوە دەوڵەمەندە و بەسەرچاوەى ڤیتامین (E) دادەنەدرێت، چوالە تایبەتمەندى ئەوەى هەیە کە لەئەنتیئۆکسیدەکانەوە و پێویستە چوالە بەتازەیى واتە بەناسکى بخورێت.

شارەزایانى بوارى تەندروستى تەئکیدیان لەوەکردووەتەوە، بەهۆى هەبوونى ڕێژەیەکى باش لەڤیتامین (E ) لەناویدا، چوالە هۆکارى جوانکردنەوەى پێستە، هەروەها چوالە کۆڵیستڕۆڵى بەرزیش دادەبەزێنێت و دژى نەخۆشییەکانى شێرپەنجەيە و سستمى بەرگى جەستەش بەهێز دەکات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌