ڕێبار حەسەن ؛ تاکەی ژینگەمان نەپارێزین ؟

ڕێژنە میدیا

وتار / ڕێباز حەسەن

 

کاتێک دەچیتە شوێنە گەشتیاری و پڕ درەخت و سەوزاییەکان تاکەشێکی خۆش و چێژێکی تایبەت لەگەڵ ئازیزانت ببینیت و ئەو چەند کاتژمێرەی لەو شوێنە دەمێننەوە بەخۆشی بەڕێی بکەن

ئەوەی دەبینرێ بەداخەوە لای هەندێکی هەموویناڵێم تەنها بیر لەبەڕێکردنی کات و تێرکردنی گەدەی دەکاتەوە کاتێک تۆ لەماڵەوە گەشتت بۆ شوێنێکی پڕ درەخت و سەوزایی کردووە بەو مەبەستەی ئەو شوێنە هەوایەکی پاک و پڕ خۆش و سەوزایی هەیەو دەکرێت تۆش چێژی لێوەربگریت و خواردەمەنیەکانتان لەو کەشە جوانەدا بخۆن و نۆشی بکەن

بەڵام جێگەی داخە کاتێک ئەم دیمەنانە دەبینم وێنای ئەوە دەکەم ئەو مرۆڤانە ئەو ژینگە جوانە پیس و وێران دەکەن هیچ نەبێت حساب بۆ ئەوانەی دوای خۆتان بکەن کەدێینە ئەو شوێنە کەدەبینن پاشماوەی خواردن بەو بۆن وبەرامەوە ژینگەو شوێنەکە پیس و وێران دەکات ئیتر چیت پێدەڵێین بۆیە تۆ دەچیتە ئەو شوێنانە با پێنج دەقیقە بۆ کۆکردنەوەو پاشماوەی خواردن و ئەو خاشاکانە دابنێین و بەدلسۆزی و بەرپرسیارییەتی خۆمان بۆ ئەو چێژەی بینیومانە لەو شوێنە ببینین

جگەلەوەشی ئەوەی جێیدەهێڵین وەک لایەنە ئاینیەکەشی تاوانبار دەبین چونکە ئەوە زیادە ڕۆییە دەکرێت ،ئێمە هەمیشە دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت وەکو میلەتی کورد گرانی و سەختی زۆرمان بەسەرداهاتووە کەبیستوومانە نانە ڕەقەیان دەبردەوە سەمون خانەکان و دوبارە دەیانکردەوە بەئاردو دەیان فرۆشتەوەو دەیان خواردەوە زۆر شتی تر

خۆ ئەگەر بڵێین گیانلەبەرو باڵدارەکان دەیخۆن ئەوەندە ناشیرین و ناپەسەندە بڕواناکەم هیچ گیانلەبەرو باڵدارێک نزیکی ئەوشوێنانەببنەوە

،کوردستانەکەمان سوپاس بۆخوا شوێنی زۆر تایبەت و گەشتیاری و دڵڕفێنی هەیە دەبا ژینگەکەی بپارێزین و پاک و خاوێنی لەخۆماندا بەرجەستە بکەین.

 

ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی
میدیاکارو شاعیر

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌