ره‌مزی شه‌عبان : ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ڕێژنە میدیا

 

ره‌مزی شه‌عبان، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی پارتی دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمشەو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆچی دواییکرد.

ره‌مزی شه‌عبان، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای تووشبوونی به‌ ڤایررۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، ئەمشەو له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ كۆچی دواییكرد.

رەمزی شەعبان لە چلەکانی سەدەی رابردوو لە قەزای ئامێدی لەدایکبووە و خوێندنی لە ئەڵمانیا تەواوکردووە لە سەرەتا هەشتاکاندا پەیوەندی دەکات بە بەرەی کوردستانییەوە. هەر لەو ساڵانەشدا دەبێتە بەرپرسی لقی یەکی پارتی.

عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی  رایگەیاند ، “رەمزی شەعبان بۆ کاری پێویست لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی تورکیایان کردووە، هەر لەوێ تووشی کۆرۆنا بووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.”

بڕیارە سبەی یەکشەممە 04-04-2021 تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌