ئەگەر ” باڵات کورتە ” بەم حەوت شێوازە خۆت بەرز دەربخە

ڕێژنە میدیا

 

ئه‌و خانمانه‌ی بالاَیان به‌رز نیه‌ ده‌توانن سوود له‌م ڕٍێنماییانه‌ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی باڵایان به‌رزتر ده‌ربكه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی پێڵاوی پاژنه‌ به‌رز له‌پێ بكه‌ن  ، چونكه‌ ده‌زانین پێلاَوی‌ پاژنه‌ به‌رز چه‌ند زیانی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ بڕبڕه‌ی‌ پشت هه‌یه‌ .

*پانتۆڵی درێژ : مه‌به‌ست له‌و جۆره‌ پانتۆڵانه‌یه‌ كه‌ كه‌مه‌ریان درێژه‌ وله‌هه‌مان كاتدا قاچه‌كانیان كورت نیه‌ ، ئه‌مه‌ شێوه‌و باڵایه‌كی به‌رزت پێده‌به‌خشێت .
*ته‌واوی ئه‌و عه‌زیانه‌ی ستایله‌كیان وایه‌ ملدارن به‌ تایبه‌ت بۆ وه‌رزی زستان ، ئه‌مه‌ وا ده‌رده‌خات باڵات به‌رزه‌ .
*ئه‌و پێڵاوانه‌ له‌پێ بكه‌ كه‌ به‌شی پێشه‌وه‌یان سێگۆشه‌ و تیژه‌ ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و واده‌رت ده‌خات باڵات به‌رزبێت .
*ئه‌و جۆره‌ پێڵاوانه‌ له‌پێ بكه‌ كه‌ ڕه‌نگیان گۆشتی و كاڵه‌.
*ئه‌و عه‌زیانه‌ له‌به‌ر بكه‌ كه‌مله‌كه‌ی له‌شێوه‌ی پیتی v یه‌ ئه‌مه‌ واده‌رده‌خات باڵات به‌رزتره‌ به‌ پێشه‌وانه‌ی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی مله‌كانیان خڕه‌ .
*قژت هاوشێوه‌ی كێك تۆپه‌ڵ بكه‌ و به‌رزی بكه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ چه‌ند سه‌نتیمه‌ترێك ملت درێژتر ده‌رده‌خات .
* ئه‌و جانتایانه‌ له‌شان بكه‌ كه‌ شانه‌كه‌ی درێژه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی عه‌زی كورت له‌به‌ر ده‌كه‌یت ، له‌شانكردنی جانتای شان كورت باڵات كورت ده‌رده‌خات .
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌