قایمقامی هەڵەبجە بەهۆکاری خەرجکردنی نایاسایی سزا دەدرێت

ڕێژنە میدیا

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سزای سەرزەنشتكردن (توبیخ)ی بۆ (نوخشە ناسح) قایمقامی هەڵەبجە دەركرد.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە رۆژی 17ی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەرچووە‌، بەهۆی خەرجكردنی نایاسایی پارەی تەرخانكراو بۆ یادەكانی نەورۆز و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 2017دا، سزای “سەرزەنشتكردن” بۆ قایمقامی هەڵەبجە دەرچووە.

سەرباری “سەرزەنشتكردن”، نوسراوەكە قایمقامی هەڵەبجەی ناچاركردووە، هەموو ئەو پارانە بۆ گەنجینەی حكومەت بگەڕێنێتەوە، كە بەبێ لیژنەی تایبەت خەرجیكردوون.

نوسراوەكە نیشانی دەدات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران لەسەر كەیسی خەرجكردنی ئەو پارانە، لیژنەی تایبەتی پێكهێناوە‌و لە ئەنجامی كاری لیژنەكەدا، بڕیاری سزادانی قایمقام دەرچووە.

رێكخراوی (هەڵوێست) لە هەڵەبجە، كە رێكخراوێكە چاودێری كاری فەرمانگەكانی پارێزگاكەیە، ساڵی رابردوو ژمارەیەك پسوڵەی خەرجی قایمقامیەتی بڵاوكردەوە، كە زیادە خەرجیان كرابوو، ئەمە لە سنوری پارێزگاكەدا كاردانەوەو تەنزی بەدوای خۆیدا هێنا، دروستكردنی لیژنەو سزادانی قایمقام دوای بڵاوبونەوەی ئەم نوسراوانە دێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌