نەخۆشخانەى شەهید د. ئاسۆ : دۆخەکە وا بەردەوام بێت جێگای وەرگرتنی نەخۆش نامێنێت

ڕێژنە میدیا

 

 

نەخۆشخانەى شەهید د. ئاسۆ رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوام بێت ئەوا جێگاى وەرگرتنى نەخۆشمان نامێنێت، بەتایبەت ئەو نەخۆشانەى کە پێویستیان بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد هەیە.

ئەمڕۆ پینجشەممە، دلێر حەمە سەعید، بەڕێوەبەرى کارگێڕى نەخۆشخانەى د. ئاسۆ لە سلێمانى رایگەیاند:” لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوەوە ئەم نەخۆشخانەیە تایبەت کراوە بە توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى و لەوکاتەوە بەردەوام ئەم نەخۆشخانەیە نەخۆشى وەرگرتوە بەمەبەستى چاەرەسەر.

وتیشى: ئەم نەخۆشخانەیە زیاتر ئەو نەخۆشانە وەردەگرێت کە پێویستیان بە چاودێرى چر هەیە و لە ئێستادا (15) نەخۆش لە نەخۆشخانەکەدایە و توانامان بۆ وەرگرتنى نەخۆش تەنها دو بۆ سێ نەخۆشى دیکەیە.

هەروەک ئاماژەى بۆ ئەوەکرد ئەگەر هاوڵاتیان خۆپارێزى نەکەن لە توشبوانیان بەم ڤایرۆسە ئەوا لە هیچ نەخۆشخانەیەک جێگا نامێنیت بۆ وەرگرتنى توشبوانى کۆرۆنا.

باسى لەوەشکرد کە ئەو کەسانەى کە لە نەخۆشخانەکەیانن گەنجیان تێدایە و باسى لە توشبویەک کرد کە لە بیستەکانى تەمەنیدایە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

 

س ، KNN

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌