لەکاتی دادگاییکردنیدا ئەو پیاوەی دەستدرێژی سێکسی کردەسەر منداڵێك ؛ دادوەرەکان سەرسام دەکات

ڕێژنە میدیا

 

دوای ئەوەی 9ی ئەم مانگە بڵابونەوەی ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی میسر رایگشتی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد کە دەردەکەوێت پیاوێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتەسەر‌ منداڵێكی كچ، لەیەکەم رۆژی دادگاییکردنیدا و سەرەڕای بونی ڤیدیۆی تۆمارکراوی روداوەکە، بەڵام تۆمەتبار تۆمەتەکەی رەتکردەوە و ئەوەش بوە مایەی سەرسامی دادوەرەکان.
من دوجار (حەج)م کردوە، بۆیە ناگونجێت دەستدرێژی سێكسی بکەمەسەر منداڵێك

محەمەد جەودەت کە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر‌ منداڵێكی كچی دراوەتە پاڵ ئەمڕۆ لەیەکەم رۆژی دادگاییکردنەکەیدا و لەبەردەم دادوەر تۆمەتەکانی سەری رەتکردەوە و وتی، لەکۆبونەوەکەدا هیچ پارێزەرێکی لەگەڵدا نیە و ئەو دوجار (حەج)ـیکردوە، بۆیە ناگونجێت دەستدرێژی سێكسی بکاتەسەر منداڵێكی تەمەن 7 ساڵان.

ئەو دانپێدانانەش کە بەناوی بڵاوکراونەتەوە لەژێر فشاردا بون

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵە ویستویەتی “دزی” لێبکات و ئەو دانپێدانانەش کە بەناوی بڵاوکراونەتەوە لەژێر فشاردا بون.

 

بۆیان دەرکەوتوە تۆمەتبار دەستدرێژی کردوەتە سەر منداڵەکە

لای خۆیەوە حەمادە ساوی، داواکاری گشتی میسر رایگەیاندوە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پرسیارکردن لەو کەسانەی لەناو باڵەخانەکەبون لەکاتی روداوەکەدا، بۆیان دەرکەوتوە تۆمەتبار دەستدرێژی کردوەتە سەر منداڵەکە و داوا دەکەن دۆسیەکەی رەوانەی دادگای تاوانەکان بکرێت.

پێشبینی نەکردوە هیچ کەسێک رەفتارێکی لەو شێوەیە بەرامبەر منداڵێکی پاک بکات

ئنجی ئوسامە، ئەو ژنەبو رێگریکرد لەوەی تۆمەتبار “م.ج” دەستدرێژی بکاتەسەر کچێکی منداڵ، ئەو بە کەناڵی عەرەبیەی راگەیاندوە، روداوەکە لەباڵەخانەیەکی قاهیرە رویداوە کە کاری تێداکردوە و پێشبینی نەکردوە هیچ کەسێک رەفتارێکی لەو شێوەیە بەرامبەر منداڵێکی پاک بکات.

بەپەلە چوەتە دەرەوە و بینیویەتی ئەو پیاوە گێچەڵی سێکسی بە منداڵەکات

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو لەو باڵەخانەیەدا کاریکردوە و لەکامێرای چاودێرییەوە بینیویەتی پیاوێک لەبەردەم دەرگای شوقەکەدا بەشێوەیەکی نەگونجاو بانگهێشتی کچێکی منداڵ دەکات و دۆخەکە دەقۆزێتەوە، بۆیە بەپەلە چوەتە دەرەوە و بینیویەتی ئەو پیاوە گێچەڵی سێکسی بە منداڵەکات، بۆیە پێیوتوە “کارە چەپەڵەکەت” لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە و تۆمەتبارەکە بەپەلە شوێنەکەی جێهێشتوە.

بڕیاریداوە دیمەنی ڤیدیۆکە لەپەڕەی خۆی لەفەیسبوک بڵاوبکاتەوە

ئنجی دوای روداوەکە بڕیاریداوە دیمەنی ڤیدیۆکە لەپەڕەی خۆی لەفەیسبوک بڵاوبکاتەوە، بڵابونەوەی ڤیدیۆکەش کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەیوندی پێوە دەکرێت و دوای کۆکردنەوەی زانیاری تۆمەتبار دەستگیردەکرێت.

هەستی بەترس نەکردوە بەرامبەر کاردانەوەکان و ویستویەتی تۆمەتبار بەبێ سزا رزگاری نەبێت

ئەوەشی خستوەتەڕو، هەستی بەترس نەکردوە بەرامبەر کاردانەوەکان و ویستویەتی تۆمەتبار بەبێ سزا رزگاری نەبێت، چونکە ئەو کچە وەک کچی خۆی وایە و خواستی ئەوەی هەبوە مافی وەربگیرێتەوە، دەشڵێت، خاوەن کارەکەی لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە رەخنەی لێ نەگرتوە و پشتیوانی کردوە.

 

داوا ده‌كرێت ئه‌و پیاوه‌ توندترین سزا بدرێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێکی دیکە ئەو جۆرە رەفتارە دوبارە نەکاتەوە
دیاریدەی دەستدرێژی بۆسەر منداڵان وەک دیاریدەیەکی نامۆ کە هەمو ئایینە ئاسمانی و کلتوری کۆمەڵگاکان رەتیدەکەنەوە و وەک دەرچون لە بەهای مرۆیی وەسف کراوە، بۆیە بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئەو ڤیدیۆیە ناڕەزایی لێکەوتوەتەوە و داوا ده‌كرێت ئه‌و پیاوه‌ توندترین سزا بدرێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێکی دیکە ئەو جۆرە رەفتارە دوبارە نەکاتەوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌