بەشە بوجەی هەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کەمکرایەوە

 

ڕێژنە میدیا

 

دوای ئەوەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق خەرجییەکانی دەوڵەتی لەناو پڕۆژەیاسای بودجە بۆ 130000000000000 (سەد و سی ترلیۆن) دینار کەمکردەوە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەناو پڕۆژەیاساکە بۆ 9500000000000 ( نۆ ترلیۆن و  پێنج سەد ملیار دینار) کەمکرایەوە.

 پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەیە بۆ ئەوەی چاپبكرێ و دابەشبكرێت بەسەر ئەنداماندا بەمەبەستی دەنگدان

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، “بۆ دواجار لە لیژنەی دارایی ئەو مادانەمان هەموار كرد كەناكۆكی لە بارەوە دروست ببو، لەئێستادا پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەیە بۆ ئەوەی چاپبكرێ و دابەشبكرێت بەسەر ئەنداماندا بەمەبەستی دەنگدان”.

پشكی هەرێمی كوردستانیش بۆ 9500000000000 ( نۆ ترلیۆن و  پێنج سەد ملیار دینار) کەمکراوەتەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای كەمكردنەوە و دابەزاندنی خەرجییەکان بەمەبەستی كەمكردنەوەی كورتهێنان، كۆی خەرجییەکانی حکومەت بۆ نزیكەی  130000000000000 (سەد و سی ترلیۆن) دینار کەمکرایەوە و پشكی هەرێمی كوردستانیش بۆ 9500000000000 ( نۆ ترلیۆن و  پێنج سەد ملیار دینار) کەمکراوەتەوە.

 لەئێستادا کۆبونەوەی فراکسیۆنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو مادانەی ناکۆکیان لەسەری هەیە بەردەوامە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە و لەئێستادا کۆبونەوەی فراکسیۆنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو مادانەی ناکۆکیان لەسەری هەیە بەردەوامە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌