سلێمانی : گەنجێک لەکاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ڕێژنە میدیا

 

گەنجێکی تەمەن ۳۰ ساڵ لە تانجەرۆ لەکاتی کارکردندا ئەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات .

بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لەکاتی کارکردندا لە تانجەرۆ کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا .

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی
بە دەزگای ” ڕێژنە میدیا ” ی ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی فەرهاد سالار لەکاتی کارکردندا بەربوەتەوە و تاوەکو تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە گەنجەکە گیانی لەدەستداوە “.

وتیشی تەرمی گەنجەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌