ئیستا وەرزی ” کنگرە ” و بە شەش سوودی ناوازەی ئاشنابە

ڕێژنە میدیا

 

 

لەگەڵ هاتنى وەرزى بەهار یەکێک لەو خواردنانەى کە زۆر گرنگى پێ دەدرێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە کنگرە، کنگر لەگەڵ تامە خۆشەکەى چەندین سوودى تەندروستیشى هەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش:

 

1- کنگر کاریگەرییەکى زۆر باشى هەیە لە تواندنەوەى چەورى جەستە و دابەزاندنى کێشى لەش.

 

2- ئەگەرى تووش بوون بە نەخۆشى شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و سستمى بەرگرى لەش بەهێز دەکات.

 

3- دژە ئۆکسانە و ڕێخۆڵەکان بەهێز دەکات و بڕێکى باش مادەى پرۆتینى تیادایە.

 

4- ئەو کەسانەى کێشەى کەم خوێنیان هەیە, گرنگى بە خواردنى کنگر بدەن و ڕێژەیەکى زۆر مادەى ئاسنى تیادایە.

 

5- سووڕى خوێن چالاک دەکات و پارێزگارى لە تەندروستى جگەر و گورچیلە دەکات.

 

6- دڵ بەهێز دەکات و ئەگەرى نەخۆش کەوتنى کەم دەکاتەوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌