ئەو خواردنانەی دەبنە هۆکاری نەهێشتنی “سەرئیشە”

ڕێژنە میدیا

 

1_ پەرداخێک ئاو بهێنە و پارچەیەک لیمۆى تیابکە لەگەڵ دوو کەوچک چا خوێى تیابکە و بیخۆرەوە بۆ سەر ئێشە زۆر بە سوودە.

 

2- رۆژانە هەوڵ بدەن خواردنى ماست لە ژەمە خواردنەکانتاندا بەکارى بهێنن، کاریگەری لەسەر نەهێشتنى سەر ئێشە هەیە.

 

3- خواردنى پەتاتە بەهۆى ئەوەى دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین سى،ئازارى سەر ناهێڵێت.

 

4- ماسى سەلەمون هۆکارێکى باشە بۆ نەهێشتنى سەر ئێشە بەگوێرەى ئەوەى دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بى و ئۆمێگا 3.

 

5- یەکێک لەو میوانەى کە زۆر بە سوودە بۆ نەهێشتنى سەر ئێشە هەنجیرە.

 

6- ئەڤۆگادۆ یەکێکە لەو خواردنانەى دورت دەخاتەوە لەسەر ئێشە و دژە ئۆکسانە.

 

7- خواردنەوەى قاوە زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنى سەر ئێشە.

 

8- شیر لەگەڵ ئەوەى بۆ تەندروستى مرۆڤ زۆر بە سوودە، بۆ نەهێشتنى ئازارى سەریش زۆر بە سوودە.

9-بادەم یەکێکى ترە لەو خواردنانەى بۆ سەر ئێشە زۆر بە سوودە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌