دەستەی دەستپاكی زیاتر لە 5 ملیارو 481 ملیۆن دینار بۆ شارەوانی سلێمانی دەگەڕێنێتەوە

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، توانیویانە  زیاتر لە 5 ملیار و 481 ملیۆن دینار بگەڕێننەوە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیش رایدەگەیەنێت، لەمساڵدا چەندین كەس روبەروی سزای زیندانیكردن بونەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت،”له‌ درێژه‌ى كاروچالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى سامانى گشتیی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى له‌ داوایه‌كى هه‌واڵده‌رى و به‌ چه‌ندان نوسراوى فه‌رمى به‌دواداچونى كردوه‌ بۆ هۆكارى جێبه‌جێ نه‌كردنى كۆمپانیاى (ك.ق) بۆ ئیلتزاماتى دارایى به‌رامبه‌ر شاره‌وانى سلێمانى له‌ پێدانى زه‌وى بۆ پڕۆژه‌یه‌كیان”.

 لەمساڵدا چەندین كەس بەهۆكاری تێوەگلانیان لە گەندەڵی و بەهۆی چالاكییەكانی دەستەی دەستپاكییەوە روبەروی سزای زیندانیكردن بونەتەوە

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئاگاداریان كردینه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای ناوبراو بڕى (5 ملیار و 481 ملیۆن و 846 هه‌زار دینار)ى خستوه‌ته‌ سه‌ر حیساباتیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌ملیكردنى زه‌وى ئاماژه‌ پێدراو، واته‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌وانى.

دەشڵێت،”ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دوپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاروچالاكییه‌كانیان بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بێت”.

لای خۆشیەوە حاكم ئەحمەد ئەنوەری، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، لەمساڵدا چەندین كەس بەهۆكاری تێوەگلانیان لە گەندەڵی و بەهۆی چالاكییەكانی دەستەی دەستپاكییەوە روبەروی سزای زیندانیكردن بونەتەوە”.

 

سەرچاوە: سایتی خەندن

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button