كه‌ركووك : ئه‌فسه‌رێكى كورد كوژرا

ڕێژنه‌ میدیا

 

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دۆمبیز ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كه‌ركووك ئه‌فسه‌رێكى كورد، به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كوژرا.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/3/2021، عه‌قید یووسف ساڵح، بەرێوەبەری پۆلیسی دۆمبیز له‌ كه‌ركووك، ڕایگەیاند: “شه‌وى ڕابردوو ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس به‌ ناوى (ئ، س)، له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كى خۆیه‌وه‌ كوژرا”.

 

گوتیشى: “ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ خاوه‌نى خێزان و منداڵ بوو و به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كوژراوه‌”.

 

عه‌قید یووسف ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، پۆلیس له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌