جیهانهه‌واڵ

بانكێكی فەڕەنسی : ئەمساڵ بەهای یەك دۆلار دەگاتە ١٠ لیرەی توركی

ڕێژنه‌ میدیا

 

لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەردەوام دادەبەزێت، بانكێكی بەناوبانگی فەڕەنسیش پێشبینی بۆ لیرەی توركی كردووە و دەڵێت ئەمساڵ بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی لە١٠ لیرەی توركی نزیك دەبێتەوە، ئەمەش داڕووخانی ئابووریی توركیای بەدوادا دێت.

 

دوای ئەوەی بە فەرمانی سەركۆماری توركیا سەرۆكی بانكی ناوەندی لەکار لادرا و كەسێكی تر هاتە شوێنی، بەهای لیرەی توركی دیسان دابەزی و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ٨٧٠ لیرە، بەڵام دوایی هاتە خوارەوە بۆ ٧٨٦ لیرەی توركی.

 

بانكی (Societe Generale)ی فەڕەنسی، پێشبینی کردووە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەهای١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٩٧٠ لیرەی توركی.

 

ئەو بانکە پێیوایە، رەوشی سیاسی لە توركیا جێگیر نییە و بەردەوام لە گۆڕاندایە، ئەمەش وا دەكات پارەكەی بەهای خۆی لە دەست بدات. هەروەها گۆڕینی سەرۆكی بانكی ناوەندیی توركیاش لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە، كاریگەرییەكی زۆری بەسەر بەهای لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلار هەیە.

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو توركیا چەند رێگەیەك دەگرێتە بەر تا بتوانێت بەر بە دابەزینی بەهای لیرەی توركی بگرێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت هیچ رێگەیەك نەتوانێت بەهای لیرەی توركی بەراببەر بە دۆلار بەرز بكاتەوە.

 

كارزان گلی

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button