کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: دەنگدانی دەرەوە ئەنجام نادرێت

ڕێژنه‌ میدیا

 

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیارانی عێراق رایگەیاند، لەدوای چەندین کۆبونەوە دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرەوەی وڵات و گفتوگۆی پێویستی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەوە کرا، دەرکەوت کە پێویستیان بە زیاتر لە 160 رۆژە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆماری دەنگدەرانی عێراق  و کردنەوەی نوسینگە لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیارانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئێمە بە قوڵی باوەڕمان بە بەشداری کۆمەڵگەی عێراقی لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە و لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی کۆمیسیاران زنجیرەیەک کۆبونەوەی چڕی کرد کە تێیدا دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە وڵاتانی دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لەدامەزراوە حکومیەکان تاوتوێ کرد، کە دەتوانن بەشداری سەرخستنی ئەم هەڵبژاردنانە بکەن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (9)ی ساڵی 2020 کە بڕگەیەکی تایبەتە بە دەنگدانی عێراقیەکانە لەدەرەوەی وڵات گرفتی دارایی و تەکنیکی و یاسایی لەبەردەم تەواوکردنی تۆماری دەنگدەران دروست دەبێت.

ئەنجومەنی باڵا کۆمسیارانی عێراق باسی لەوەشکردوە، پێویستیان بە زیاتر لە 160 رۆژە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆماری دەنگدەرانی عێراق و کردنەوەی نوسینگە لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌