وه‌زاره‌تی دارایی عێراق : سوربونی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستكاری نه‌كردنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی دوپاتده‌كاته‌وه‌

ڕێژنە میدیا

 

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق سوربونی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستكارینه‌كردنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی دوپاتده‌كاته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دۆخی ئێستا 130.000 (سه‌د و سی هه‌زار) دینار به‌رامبه‌ر به‌ 100 (سه‌د) دۆلار گونجاوه‌.

عه‌بدولهادی سه‌عداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له‌ به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار ده‌كرێت ئه‌نجامبدرێت، ئه‌ویش به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت و ئه‌و بانكه‌ش هیچ لاری نیه‌ و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دروست نابێت، به‌ڵام تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی سوربونی خۆی له‌سه‌ر رێگریكردن له‌گۆڕانكاری به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دوپاتده‌كاته‌وه‌.

بۆ دۆخی ئێستای عێراق، 130.000 (سه‌د و سی هه‌زار) دینار به‌رامبه‌ر به‌ 100 (سه‌د) دۆلار گونجاوه‌

وتیشی،” بۆ دۆخی ئێستای عێراق، 130.000 (سه‌د و سی هه‌زار) دینار به‌رامبه‌ر به‌ 100 (سه‌د) دۆلار گونجاوه‌ و ده‌كرێت كاریگه‌ری كه‌می له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌بێت.

هاوڵاتیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوڵاتیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من، چونكه‌ نرخی كاڵا و پێداویستی رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روی له‌به‌رزبونه‌وه‌ كردوه‌.

19ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ساڵی 2020 بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی داده‌به‌زێنن و به‌های 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار دینار به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌