ڕێژنه میدیا
چاى سپى سوودێکى زۆر باشى هەیە بۆ تەندروستى مرۆڤ كه به چهند خاڵیك ڕوونكراوهتهوه لهوانه
1_ یارمەتیدەرە بۆ فراوانبوونى دەمارەکان و دەبێتە هۆکارى دابەزاندنى پەستانى خوێن و سودێکى باشى هەیە لە پاراستنى نەخۆشى دڵ.
2_ سوودێکى باشى هەیە لە نەهێشتن و تواندنەوەى چەورى لەشى مرۆڤ بەشێوەیەکى خێرا بە تایبەتى ئەو کەسانەى کە رێجیم دەکەن دەتوانن زیاتر سوودى لێ ببینن و کێشیان دابەزێنن.
3_ بەهۆى بوونى (ئەنتى ئۆکسید)لەناویدا رێگرى دەکات لە دروست بوونى بەکتریا و سەربەستە زیان بەخشەکان و لە هەمان کاتدا رێگرە لە لە چرچبوون و تێک چوونى پێست.
4_ خاوەنى تایبەتمەندى نوێکردنەوەى خانەکانى جەستەیە.
5_ رۆلێ سەرەکى دەبینێت لە پاراستنى سستمى بەرگرى لەش.
6_ هاوکارە بۆ دابەزاندنى فشارى بەرزى خوێن.
7_ کاریگەریيەکى زۆر باشى هەیە لە پاراستنى ددانەکان.
8_ کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى مێشکى مرۆڤ هەیە.
چاى سپى لەبەر ئەوەى کەمێک مادەى کافایینى تیادایە پێویستە ئەو ئافرەتانەى کە دوو گیانن یان ئەو دایکانەى کە شیر ئەیەن بە کۆرپەلەکەیان و ئەو کەسانەى کە نەخۆشى زەختیان هەیە نابێت بیخۆنەوە.