به‌م هه‌نگاوانه‌ ‌به‌بئ وه‌رزش و هیلاك بوون كێشت دابه‌زێنه‌

ڕێژنه‌ میدیا
 
 
 
 
به‌گوێره‌ی پسپۆرانی‌  زانكۆی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا دوای‌ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتن به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ ، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كێشییان زیاده‌ و قه‌ڵه‌ون بێ‌ خۆ ماندوو كردن كێشییان داده‌به‌زێت ،
 
 
 
 
به‌لاَم كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بێ‌ هیلاك بوون كێشییان داده‌به‌زێت .
 
 
پسپۆران بۆیان ده‌ركه‌وت به‌په‌یڕه‌و كردنی‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ كێش داده‌به‌زێت :-
 
 
*ڕێژه‌ی چه‌وری سوود به‌خش له‌ خواردنه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، وه‌ك چه‌ره‌سات و تۆوی كه‌تان و په‌نیر و كه‌ره‌.
 
 
*میوه‌ و سه‌وزه‌ به‌ جوانی ده‌شۆنه‌وه‌، باش نه‌شۆردنه‌وه‌ی هۆكاری زیادبوونی كێشی جه‌سته‌ن، چونكه‌ كرداری زینده‌پاڵ خاوده‌كه‌نه‌وه‌.
 
 
*زه‌یتی زه‌یتون بۆ خواردنه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن، كه‌ به‌خێرایی هه‌ستی تێریی زیاد ده‌كات.
 
 
*به‌ هێواشی و به‌ ئارامی نان ده‌خۆن وبه‌و جۆره‌ بڕێكی كه‌متر ده‌خۆن.
 
 
*ڕێژه‌ی خواردنی شه‌كر و شیرینییه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌
 
 
*شوكولاته‌ی ڕه‌ش ده‌خۆن.
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌