له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ڕۆژانه‌ زمانت بشۆ

ڕێژنه‌ میدیا

 

ڕۆژانه‌ زمانت ده‌شۆیت یاخوود پاك و خاوێنی‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ ،بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ پێ‌ بكه‌ین به‌كتریا و میكرۆب له‌سه‌ر زمانمان كۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ هۆی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ده‌م و ددان .

هه‌روه‌كو چۆن ڕۆژانه‌ دوو بۆ سێ‌ جار پێویسته‌ ددانمان بشۆین ئه‌وا زمانیش هه‌روه‌كو ددان پێویستی‌ به‌شوشتنه‌ ، چونكه‌ زمانیش  به‌رپرسه‌ له‌ بۆنی‌ ده‌م و پاكو خاوێنی‌ ده‌م و ددان .

زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌توانیت زمانت بشۆیت ، هه‌ر به‌ فڵچه‌ی‌ ددانت له‌و كاته‌ی‌ كه‌ ددانه‌كانت ده‌شۆیت هه‌ر به‌و فڵچه‌یه‌ ده‌توانیت زمانتی‌ پێ‌ بشۆیت و به‌و هه‌ویری‌ ددانه‌ت ، به‌ته‌واوی‌ زمانت پاك ده‌كاته‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  ، ڕۆژانه‌ چه‌ندین جار ئاو له‌ ده‌مت ڕابده‌ ده‌توانیت ئاو و خوێ‌ بێت ، یاخود ئاوی‌ شله‌تێن بێت لانی‌ كه‌م زمانت له‌و به‌كتریایانه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوون له‌سه‌ر زمانت .
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌