لە كاتی توڕەییدا نابێت هەرگیز ئەم 8 رەفتارانە بكەیت

ڕێژنه‌ میدیا

 

رۆژانە كاتێك بەشێك لە شتەكان بە خواستی ئێمە نین توڕە دەبین، ئیدی ئەو توڕەییە لە ماڵەكەت بێت یان كار یاخود هەر شوێنێكی دیكە، كە هۆكارە بۆئەوەی كاردانەوەت هەبێت و چەند كارێك ئەنجامبدەیت، كە رەنگە دواتر زیان بە خۆت و كەسانی دیكە بگەیەنێت.

بۆئەوەی پەشیمان نەبیتەوە، لە كاتی توڕەییدا لەم كارانە دوربكەوەرەوە.

1. خەوتن
خەوتن یارمەتی لەبیركردنی توڕەییت نادات، بەڵكو مێشك توڕەییەكە زیاتر دەكات و روداوەكان گەورەتر دەكات، هەربۆیە كاتێك توڕەیت مەخەوە.

2. شۆفێریكردن
بۆئەوەی خۆت و كەسانی دیكە بپارێزیت شۆفێری مەكە، چونكە زۆرینەی روداوەكانی هاتوچۆ بەهۆی توڕەییەوە رویانداوە، كەسەكە ناتوانێت سەرنجی لەسەر رێگە یان شۆفێرەكانی دیكە بێت.

3. بەتاڵكردنەوەی ناخ
قسەكردن بە دەنگی بەرز، فڕێدانی شتەكان و شكاندنیان باشترت ناكات و توڕەییت كەمناكاتەوە، بەڵكو زیاتر هانت دەدات توڕە بیت، بۆئەوەی پەشیمان نەبیتەوە خۆت لەم كارە بەدوربگرە.

4. خواردن
خواردن لە كاتی توڕەیی زیانی هەیە، چونكە نازانیت چی دەخۆیت و چەند دەخۆیت، زیاتر ئارەزوی شەكر و چەوری دەكەیت، ئەمەش كێشەی كرداری هەرست بۆ دروستدەكات.

5. بەردەوامبون لە دەمەقاڵی
كاتێك توڕەیت دەمەقاڵێ مەكە و باشترە هیچ شتێك نەڵێیت تا ئارام دەبیتەوە، دەكرێت بە وشەكانت كەسانێكی زۆر لەدەست بدەیت.

6. بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا
لە كاتی توڕەیی هەستەكانت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاومەكەرەوە، هەروەها وەڵامی كەسانی دیكەش مەدەرەوە كە ئیمەیڵ یان نامەیان بۆ ناردویت، رەنگە بە ناخۆشی وەڵامیان بدەیتەوە و لێت زویر بن.

7. بیركردنەوە بۆ ماوەیەكی زۆر
بیركردنەوە لەو هۆكارانەی توڕەیان كردویت زیان بە لایەنی دەرونیت دەگەیەنن، هەوڵبدە خۆت بە كاری دیكەوە سەرقاڵ بكە و بیر مەكەرەوە.

8. ئەنجامدانی ئەو كارانەی سەرنجیان دەوێت
هەندێك كار پێویستی بە سەرنج هەیە، تۆ لە كاتی توڕەیی لێیان دوربكەوەرەوە، چونكە دەكرێت بەرەو هەڵەت ببات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌