کاڵبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەری لەسەر خێزان

ڕێژنه‌ میدیا

 

گەنجێک:سەرقاڵ بوونم وایکردووە نەتوانم هاتوچۆی خزم وکەسەکانم بکەم.

توێژەرێکی کۆمەڵایەتی:بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و سەرقاڵبوونی تاک وایکردووە پەیوەندییەکۆمەڵایەتیەکان کەم بێتەوە.

مامۆستایەکی ئاینی:لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا سیلەی ڕەحم گرنگی زۆری پێدراوە.

پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان وەک چەمکێکی گرنگی ژیان خۆی لەبوونی پەیووەندییە خزمایەتیەکان وهاتووچۆکردن و بەدەمەوە چوونی یەکتردا دەبینێتەوە،دەوترێت هاتنى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڕەنگە هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ کاڵبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زیاتر خراوەتە ڕوو.

 

مولان حەمەد ئەمین،تەمەنی 46ساڵە،دەڵێیت ؛سەرەتا مرۆڤ پەیوەندی لە ئارەزووە ئەنجام نادات بەلکو لە ئەنجامی پێویستی ڕۆحیەو گیانی مرۆڤ لە تەنهایی دێ دوچاری گوشاری بێ ئومیێدی دەبێتەوە بۆیە مرۆڤ ناتوانێت گرنگی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نەدات ئێستا پەیوەندیەکان بە ئەندازەی ڕابردوو پێوانەناکرێت ڕابردوو مرۆڤەکان هاوڕێی و دۆستیان ئاشکراو ڕوون بوو لە ژمارەی دەست دەرنەدەچوو بەڵام ئێستا سنوری نیە هاوڕێیەتی زۆر زیاترە لە گفتو گۆ و هەواڵ زانین بەڵام جۆرەکەی سەردەمیەو ئەلیکترۆنیە نەوەک ژیانکردنی ڕاستەقینە ئەمە ڕووە خراپەکەیەتی لەلایەکی تریشەوە وای کردوە ڕۆحمان تێر هاوڕێیەتی بێت و گرنگی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی ڕاستە قینەنەدەین.

 

شەونم حەمە ئەمین تەمەن، 39ساڵ ، پێی وایە هۆکاری کاڵبونەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی بەزۆر شتەوەهەیە ڕەنگەلای من بەهۆکارێک بێت بەڵام لای تۆ ئەوهۆکارە نەبێت بۆنمونەلای من بەهۆی سەرقاڵیمەوەیە بەڵام لەوانەیە لای کەسێکی تر هۆکاری تربێت و کاریگەریشی دەبێت لسەر تاک بەدڵنیاییەوە..

 

شێرکۆ حەسەن،تەمەن 30ساڵ،دەڵێیت؛ ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیان کاریگەری خراپی لەسەر تاک هەیە و زیاتر گۆشەگیر ئەبێ و لە کۆمەڵگە دورئەکەوێتەوە ، شارەزای لەسەر عادەت و کلتوری کۆمەڵگاکەی نابێ و وردە وردە کلتور و ڕەسەنایەتی کۆمەڵگا لەناو ئەچێ و لەبیر ئەکرێ…

 

ڕۆشنا مەحمود ،تەمەن٢٠ساڵ،ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاڵبوونەوەی پەیوەندیەکان هۆکاری سەرەکی بەڕای من نەمانی ڕەحمە وە هەروەها بوونی سۆشیاڵ میدیا وای کردوە کە کەسەکان بە زەروری نەزانن هاتوچۆ بکەن تەنها لە ڕێگەی مەسجێکەوە پەیام دەگەیەنن هەر بۆیە خزمایەتی و هاتو چۆکردن یا نەماوە یان بوە بە چات و تەلەفۆن، کەژوەس عەزیزبابا،توێژەری کۆمەڵایەتیەو ئەو پێی وایە لەم چەند ساڵەی دوایدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بۆخۆی ڕووی لەکاڵبوونەوە کردووە کەئەویش چەند هۆکارێکی سەرەکین هاتنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەنمونە گەر کەسێک بیەوێ ئەحواڵپرسین لەکەسێک یان خزمێکی بکات لەبری سەردانیکردن دێیت ئەو پەیوەندییە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ئەنجام دەدات یان هۆکارێکی تر سەرقاڵبوون بەژیانی تایبەتیەوە دەکرێتە هۆکارێکی تر بۆیە لەهەموو حاڵەتەکاندا دەبێ تاکی کورد بەپێی ئەو کلتورو داب ونەریتە خزمایەتیەی خۆی بەردەوام بێت و پەیوەندییەکانی قوڵتر بکاتەوە.

 

عوسمان ڕەشید،مامۆستای ئاینیە،لەڕوانگەی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەئیسلامی پیرۆزداو لەچەندین ئایەت وفەرموودەی پێغەمبەرمان موحەمەد درودی خوای لێبێت باس لەسیلەی ڕەحم و خزمایەتی و گرنگی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان دراوە،ئەو مامۆستا ئاینیە وتیشی :ئێمە وەک کورد لەسەردەمی باوباپیرانماندا بەسیلەی ڕەحم و هاتوچۆکردن و خزمایەتیەوە ژیاوین بۆیە ناکرێ خێزان وتاکی کورد ئەو پەیوەندییانە لەبار ببات..

 

ڕاپۆرتی :دیدار مهداوی.دەربەندیخان

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌