په‌ری موحه‌مه‌د : هونەری کاری دەستی حەزو خولیای منداڵیم بووە

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەهەرێمی کوردستان بەهۆی دیاردەی بێکارییەوە کچان وژنان لەپێناو بژێوی ژیان وحەزووخولیادا ڕویان لەکاری دەستی کردووەو بەچەندین بواری جیاواز کەرەستەو پێداویستیەکانیان ساغ دەکەنەوە .

پەری موحەمەد تەمەنی 26ساڵەو یەکێکە لەو کچانەی کەچەند ساڵێکە کاری دەستی دەکات و دانیشتووی شارەزوورە لەم دیدارەی ڕێژنەدا باس لەئەزموون وکارەکانی دەکات.

 

٭ڕێژنەمیدیا سەرەتای ئاشنابوونت بۆکاری دەستی دەگەڕێتەوە بۆکەی و چۆن دەستت پێکرد؟

هەر لەمناڵیەوە خولیای هونەری کاری دەستی و دیزاین بووم سەرەتا تەنها کارم بۆخۆمان بوو دواتر بیرم کردەوە بتوانم پەرە بەکارەکەم بدەم و لەڕووی مادی و مەعنەویەوە سودی لێببینم .

٭ڕێژنە میدیا حەزو خولیای خۆت بووە یان کاریگەری کەسانی ترت لەسەربووە؟

تەنها حەزوو خولیای خۆم بووە و هەڵم بژاردووە وە سوپاس بۆ خێزانەکەشم ڕێزیان لە هەڵبژاردەکەم گرتوو پاڵپشتم بوون .

*ڕێژنە میدیا زیاتر کام بواری دەست ڕەنگینیت هەڵبژاردووە؟

لەزۆربەی بوارەکاندا دەست ڕەنگینم هونەری کاری دەستی وەک باخشەچەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ وایەلام هەر کارێک جوانی و تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بۆیە پێمخۆشبووە لەهەر دارێکی هونەر گەڵایەک لێبکەمەوەو جێدەستم دیاربێت لەسەری کاری چنینی جلی کوردی ئێکسیوارات دیزاینی ناوماڵ و بەتایبەت کاری سیرامیک کەزۆر حەزی پێدەکەم.

٭ڕێژنە میدیا ماوەی چەند ساڵە ئەم کارەت دەست پێکردووە؟

ماوەی ٤ ساڵێک دەبێت کە بەتەواوی دەستم پێکردووە بەژداری پێشانگاکانم کردووە.

*ڕێژنە میدیا وانابینی هونەری کاری دەستی زۆر بۆر بووەو ئەمەش کاریگەری لەسەرکارەکانتان دروست کردبێت ؟

بێگومان زۆر زۆریش بووە بەڕای من ئەمە وەک چاولێکەری لێهاتووە وە هەروەها بێئیشی هۆکارێکی ترە.

٭ڕێژنە میدیا تاکو ئێستا بەشداری چەند پێشانگای کاری دەستیت کردووە؟

بەژداری ۱٤ پێشانگام کردووە لە شارەجیاوازەکانی کوردستان و ئێستاش بەردەوامم.

٭ڕێژنە میدیا دوا وتەتان چیە بۆ سایتەکەمان  ؟

دواوتەم داوا لەهەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کەکاری دەستی دەکەن واز بێنن لەوەی وێنەی کاری دیزاینەرەکانی کەدەبەن و بۆڕیکلام دایدەنێن بەلۆگۆ و ناوی دیزانەرەکەوەبێ کێشە نیە بەڵام دیاردەیەکی زۆر نەشیاوەدەڕۆن ناوی دیزاینەرەکە دەسڕنەوە بائەم دیاردە نەشیاوە کۆتای پێبێنن وە هەروەها سوپاسی بەڕێزتان دەکەم ماندوونەبن.

 

دیداری :سۆنیاعەلی وڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی.

نموونه‌ی هه‌ندێك له‌ كاره‌كانی ئه‌م خاتوونه‌

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌