هەولێر : دوو کەس بە (12) کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

ڕێژنه‌ میدیا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 12 كیلۆگرام مادده‌ی جۆراوجۆری راگه‌یاند.

 

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه‌، دوای به‌دواداچوون و چاودێرییه‌كی ورد، دوو كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌ هاوكاری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستگیركران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌دا ده‌ستیشبه‌سه‌ر (12) كیلۆگرام جۆری جیاوازی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا گیرا، كه‌ پێكهاتبوون له‌ (9كگم) كریستاڵ و (3كگم هێرۆیین).

 

ئاشكراشیكرد، تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌