مەسرور بارزانی و شاندێکی یەكێتی ژوری بازرگانی ئەمەریكا کۆبونەوە

ئەمڕۆ سێشەمە، مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یەكێتی ژوری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بە سەرۆکایەتی ستیڤ لوتەس جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبویەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی مەسرور بارزانی بۆ خەندان، “راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی ئەم شاندە فراوانەی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا دەربڕی و بە ئاماژەیەکی گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری نێوان هەردولای هەژمارکرد”.
بەرنامەیەکی سەرەکی کابینەی داهاتوی هەرێم، ڕاکێشانی هەرچی زیاتری وەبەرهێنانی دەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت

 

ئەوەشخراوەتەرو، مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر زەمینەی لەباری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند”بەرنامەیەکی سەرەکی کابینەی داهاتوی هەرێم، ڕاکێشانی هەرچی زیاتری وەبەرهێنانی دەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و بێگومان کۆمپانیاکانی ئەمەریکاش دەتوانن سود لەو هەلومەرجە ئابورییەی ناو هەرێم وەرگرن. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە سەرەتای هەنگاوی کردەیی کابینەی داهاتو دەبێت بۆ ئەوەی ئابوری کوردستان فرە سەرچاوە بێت و تەنیا پشت بە کەرتی نەوت نەبەسترێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە،”سەرۆکی شاندەکە، وێڕای ئومێدی سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کابینەی داهاتوی هەرێم، جەختیان لە سەر نیازی یەکێتی ژوری بازرگانی ئەمەریکا کرد لە هاندانی کۆمپانیاکانیان بۆ کارکردن و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا”.

لە كۆتایشدا راگەیەندراوە كە لە گفتوگۆکاندا تیشک خراوەتە سەر گرنگیدان بە وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بە تایبەت لە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم و وەبەرهێنان لە کەرتەکانی تەندروستی و تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و پێشخستنی سیستەمی دارایی و کەرتی پەروەردە لە هەرێم.

سەرچاوە : سایتی خەندان
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button