پارێزگاری هەولێر : لەبارەی دەستپێکردنەوەی کەرەنتینە روونکردنەوە دەدات

ڕێژنه‌ میدیا

 

پارێزگاری هەولێر لەسەر دەستپێکردنەوەی کەرەنتینەی گشتییەوە رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەرەنتین دەکرێت بەدڵنیاییەوە وانابێت.

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” رێکارەکان بەرەو توندی دەچن و توندتر دەکرێن، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەرەنتین دەکرێت بەدڵنیاییەوە وانابێت”.

باسی لەوەشکرد، لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کە پێشکەشی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دەکات رێنماییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی هەواڵەکان خۆشنین، رێکارەکان بەرەو توندکردنەوە دەچن.

 

بریارە ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵایی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا بدات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌