هاتوچۆى سلێمانى : لە سبەینێوە رێگە بە بارهەڵگران نادرێت بێنە ناو شارى سلێمانییەوە

ڕێژنه‌ میدیا

 

هاتوچۆى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ لە سبەینێوە رێگە بە بارهەڵگرەکان نادرێت لە کاتژمیر (7 بۆ 9)ى بەیانى بێنە ناو سەنتەرى شارەوە.

لە ئاگادارییەکدا، هاتوچۆى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ لە سبەینێ دوشەممەوە بارهەڵگرەکان رێگەیان پێنادرێت لە کاتژمێر (7 بۆ9)ى بەیانى بێنە ناو سەنتەرى شارى سلێمانییەوە.

دەشڵێت: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.

رونیشى کردۆتەوە، هاتوچۆى سلێمانى لەپێناوی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆى دەستپێکردنەوەى دەوامى خوێندنگا و فەرمانگەکان، لە بەیانیاندا قەرەباڵغییەکى زۆر لەسەر شەقامەکانى سلێمانى دروستبووە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌