بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

ڕێژنه‌ میدیا

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانیان کردووە، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە” ئەو هاوڵاتییانەی تاوەکو  7ی شوباتی 2021 مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانیان کردووە، دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەکانیان”.

ئاماژە بەوەشکراوە” پێویستە هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانییەکانیان چەند پێداویستییەك لەگەڵ خۆیان بهێنن لەوانەش، رەگەزنامەی عیراقی و پێناسی باری شارستانی، هەروەها هەردوو پێداویستییەکە پێویستە رەسەن (اصلي) بن و پسوڵەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی یەكشەمە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر (2:00)ی پاش نیوەڕۆ تا (6:00)ی ئێوارە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن.

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌