زۆر به‌كارهێنانی یه‌ك گوئ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌ترسیداره‌

ڕێژنه‌ میدیا

قسەکردن بەموبایل زیاتر لە (6) خولەک بەیەک گوێ، زیانێکى زۆر بەتەندروستیتان دەگەیەنێت و تووشى چەندین نەخۆشى جۆربەجۆرتان دەکات.

لێکۆڵەڕەوان لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرایانکرد، زۆر قسەکردن بەیەک گوێ بۆ ماوەى زیاتر لە (6) خولەک، گەرمى بۆ چوارچێوەى گوێ دروست دەکات، ئەو گەرمییەى کە لەچوارچێوەى گوێدا دروست دەبێت، چەندین نەخۆشى بەدواى خۆیەوە دەهێنێت و کێشەیەکى زۆر مەترسیدار بۆ گوێ دروست دەکات، هەروەها زۆر قسەکردن بەیەک گوێ چەندین کێشەى دیکە بۆ تەندروستى مرۆڤ دروست دەکات وەکو (سەرئێشە، زوو توڕەبوون، بێ خەوى، بێ سەرنجى و تیکچوونى خانەکانى لەش).

لێکۆڵەڕەوان ئاماژەیان بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەهۆکارى دروست بوونى ئەو گەرمییە بەردەوامە، کە لەکاتى قسەکردندا دروست دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک، بۆیە ڕێنمایى دەدەنە هاوڵاتیان، بەیەک گوێ زیاتر لە(6) خولەک قسەنەکەن.

لێکۆڵەڕەوان بەپێویستیشیان زانى، خەڵکى موبایل بەکیفەوە بەکاربهێنن باشترە، لەچاو ئەوەى کە موبایلەکە بەتەنها بەکاربهێنن.

هەروەها لەلایەکى دیکەوە هەندێک لێکۆڵەڕى ئەمریکى ڕایانگەیاندووە، زۆر بەکارهێنانى هیتفۆنى موبایل لەکاتى قسەکردندا، زیان بەگوێى مرۆڤ و تەندروستى دەگەیەنێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌