فڕۆکەکانی تورکیا چیای گارە بۆردومان دەکەن

ڕێژنه‌ میدیا

 

کەمێک بەرلەئێستا فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی سیانی و ئەرگرنێیان لەچیای گارە بۆردومان کرد.

سوپای تورکیا دەوروبەری گوندەکانی سیانێ و ئەرگرێنێی لە بناری چیای گارە بۆردومان کرد

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا دەوروبەری گوندەکانی سیانێ و ئەرگرێنێی لە بناری چیای گارە بۆردومان کردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە چوار رۆژ دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر چیای گارە بەهەمان شێوە ئەو ناوچانە بۆردومان کرابون.

راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ئامانج لەو بۆردومانە بەئامانجگرتنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لەو ناوچەیە

تائێستا بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکان نەزانیوە، بەڵام راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ئامانج لەو بۆردومانە بەئامانجگرتنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لەو ناوچەیە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌