کارەبای سلێمانی: لێخۆشبوونی ١٠% قه‌رزی كاره‌با كۆتایی دێت

ڕێژنه‌ میدیا

 

كارەبای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت” رۆژى ٢٨ی شووبات لێخۆشبوون له‌ ١٠% كۆتایی دێت، له‌ رۆژى دووشەممە یه‌كى ئازارى رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت به‌ ٥%”.

ئەمڕۆ سێشەممە عبدولقادر فه‌ره‌ج لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ ئاگاداری هاوولاتیانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکاته‌وه‌ کە رۆژى ٢٨ی ئەم مانگە  لێخۆشبوون له‌ (١٠%) كۆتایی دێت و له‌ رۆژى دووشەممە ١ی ٣ی ٢٠٢١ رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت به‌(٥%) .

ئاماژەی بەوەشداوە، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌هۆى گۆڕانكارى له‌ نرخى كاره‌با تەنها مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ین.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌